|
ZNA— هەولێر چواله به‌گرنگترین میوه‌ی به‌هاره داده‌نرێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ئاسن و ڤیتامین A، سودی زۆری بۆ ئافره‌تانی دوگیان و شیری دایك هه‌یه، رێژه‌ی (88%)ی پێكدێت له‌ئاو، ماده‌ی ئازوتییو چهوریو شه‌كر و پرۆتینی تێدایه. بەپێی ماڵپەڕی " سحه ئه‌رده‌ن "چوالە یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان بۆ لەش بەتایبەتی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە چونکە بڕێکی زۆر ماددەی سوودبەخشی تێدایە وەک ڤیتامین E و پرۆتین و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ و مەگنسیۆم و کانزای بەسوود. توێژینەوەکان ئامۆژگاری خەڵك دەکەن کە رۆژانە چوالە بخۆن چونکە رێگری دەکات لە قەڵەوی بەتایبەتی لەنێوانی ژەمەکاندا چونکە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خوێن کەمکردنەوەی زیانەکانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان. جگە لەوەی چوالە ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە، کرداری هەرس خێرا و ئاسان دەکات و مێشك بەهێز دەکات و ڕێگە دەگرێ لە هەوکردنی منداڵدان لە ئافرەتاندا چه‌ند سودێكی تری چواله: ١. ده‌بێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك نه‌هێشتنی دودڵی. ٢. به‌هۆی بوونی پرۆتین و ڤیتامینی زۆر تێیدا، ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی خوێن و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رێژه‌ی خوێنیان نزمه. ٣. ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی بێزاری و وزه بە جەستە ده‌دات. ٤. به‌هۆی بونی ڕۆنێكی تایبه‌تی تێیدا ده‌بێته هۆی چالاككردنی ریخۆڵه‌كان و بۆری میز . ٥. كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیره‌كی منداڵان هه‌یه. ٦. ماسولكه‌كان به هێزده‌كات و ئاره‌زوی خواردن زیادده‌كات. ٧. ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی سییهكانو رێكخستنی كاری هه‌ناسه‌دان. ٨. بۆ ڕزگاربون له‌كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی گه‌ده. ٩. به‌رگری لە جەستە ده‌كات له ژه‌هراوی بون وه‌ك پێوه‌دانی مارو دووپشك و به‌هۆی گرنگی ڕۆنه‌كه‌ی تێیدا ئه‌ویش بهتوش بوون به‌سكچون و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ماده ژههراویهكه.
ئەم هەواڵە 2218جار خوێندراوەتەوە |