English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واده‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاشكرا كرا
2022-03-30 [08:47 AM]

ZNA:هەولێر


وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق واده‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییانی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاشكرا كرد.

محه‌مه‌د حه‌نوون گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌ویش له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆراك له‌ بازاڕه‌كاندا و وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌خۆراك له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.

گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانی داڕشتووه‌ ساڵانه‌ 12 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ته‌واو به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات.





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad