English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق له‌ 2050 ده‌گاته‌ 80 ملیۆن
2022-03-31 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 41 ملیۆن و 190 هەزار کەسە، ئاشكرای كرد، بەپێی پێشبینییەکان ژمارەى دانیشتووان لەساڵى 2050 دەگاتە 80 ملیۆن.

عەبدلزهرە هنداوى وتەبێژى وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى: "زیادبوونى دانیشتووان سروشتییە، ژمارەى دانیشتوانى بەغدا هەشت ملیۆن و 750 هەزار کەسە و موسڵ چوار ملیۆن و بەسرە سێ ملیۆن".

وتیشى بەپێی پێشبینییەکان ژمارەى دانیشتووان لەساڵى 2050 دەگاتە 80 ملیۆن.

هنداوى باسى لەوەشکرد، رێژەى لەدایکبوون رووى لەکەمبوونەوە کردووە و لەدوو ساڵى رابردوودا نزیکەى دوو ملیۆن و 600 هەزار منداڵ لەدایکبوون.





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad