English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر پرسی ئاو عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ردۆغان گفتوگۆ ده‌كات
2022-04-02 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکوومه‌تی عێراق راگەیاند، کۆبوونەوەی داهاتووی عێراق و تورکیا له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه‌ لە بەغدا دەبێت، وتیشی، دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری تورکیا  تایبەت بەدۆسیه‌ی ئاو گفتوگۆ ده‌کرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکوومه‌تی فیدڕاڵدا هاتووه‌، ئەمڕۆ مه‌هدی رەشید حەمدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاو لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و دۆسیەی ئاو و دوا پێشھاتەکان کردووه‌.

هەروەها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی عێراقدا هاتووه‌، دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری تورکیا  تایبەت بەدۆسیه‌ی ئاو گفتوگۆ ده‌کرێت.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو داواشی لە لایەنی تورکی کردووە، ھەرچی زووە دەستبکرێت بە کاراکردنی پرۆتۆکۆڵی ھاوکاری لەسەر ئاوی روباری دیجلە و سەنتەری ھاوبەشی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی  ئاو و ئاڵۆگۆڕکردنی پسپۆڕی و توێژینەوە ھاوبەشەکان.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad