English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر بەحكومەتێك رازی نابێت لەسەر بنەمای سازان
2022-04-03 [10:26 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەندامێکی رەوتی سەدر راگەیاند، رەوتی سەدر بەشدار نابێت لە هیچ حکومەتێکدا لەسەر بنەمای سازان پێکبهێنرێت و پشتگیری حکومەتێکی زۆرینە و ئۆپۆزسیۆنێکی کەمینە دەكات.

 

 
ئەحمەد ئەلرەبیعی ئەندامی رەوتی سەدر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراق راگەیاند، رەوتی سەدر بەشدار نابێت لە هیچ حکومەتێک بە رێککەوتن، هەروەها پشتگیری حکومەتێکی زۆرینە و ئۆپۆزسیۆنێکی کەمینە دەکات.

ئەلرەبیعی باسی لەوەشکردووە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە پێویستی دەزانێت چاکسازی لە هەڵسوکەوتی پرۆسەی سیاسی بکرێت بە پێی پلاتفۆرمێک کە گەرەنتی هەمیشەیی و پاکی خۆی بکات و ئەنجامی پێشکەوتن و خزمەتگوزاری بداتە گەلی عێراق، بەڵام بەبێ گەڕانەوە بۆ سازان چونکە کارێک ناکات کە ئاواتی عێراقییەکان بەدیبێنێت.

ئەو گوتیشی، داواکاری سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت مانای وازهێنانی سەدر نیە، بەڵکو دەیەوێت هەلێک بدات بە چوارچێوەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.

ئەلرەبیعی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "رەوتی سەدر نایەوێت پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەکبخات، بەڵکو دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنێت و هەل بدات بەو لایەنانەی پێشنایار و چارەسەریان هەیە."

 





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad