ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە نێوەندی شارۆچکەی کوفەی پارێزگای نەجەف بە بۆمبێکی دروستکراوی نێوخۆیی پەلاماری ماڵی مستەفا فەزڵی چالاکی مەدەنی دراوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هێندێک زیانی بچووکی ماددی بەر ماڵی ئەو چالاکوانە کەوتووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەمە دووەم جارە ماڵی ئەو چالاکە بەبۆمب دەکرێتە ئامانج.
لەم دواییانەدا چەندین جار ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە باشووری عێراق کەوتووەتە بەر پەلاماری تیرۆریستی.
ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە |