ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی لۆریانی کرد.
لە ئەنجامدا پاریس توانی یاریەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی هێنا.
گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 12، 28 ،67، 73 و 90 هەریەکە لە کیلیان مباپێ دوو گۆڵ و نەیمار دوو گۆڵ و لیۆنێل میسی گۆڵەکەی تر تۆماریکرد، تاکە گۆڵی لۆریان تیریم مۆفی لە خولەکی 56 تۆماریکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی پاریس بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ مارسیلیای دووەم.
ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە |