هەولێر : ZNA
بنکەی پاراستنی بەکارهێنەر لە ویلایەتی برانبۆرگی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردوە، خواردنەوە وزە بەخشەکان گونجاو نین بۆ منداڵان و هەرزەکاران، چونکە مەترسی لەسەر تەندروستییان دروستدەکات. وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا ئاماژەی پێکراوە، خواردنەوە وزە بەخشەکان ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی خەو و تووڕەبوون و سەرئێشە و لەدەستدانی تەرکیز و قەڵەوی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایین و شەکری تێدایە. بنکەکە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێوەیەکی گشتی منداڵان بۆ هەر کیلۆیەك کێشیان دەبێت تەنها سێ میللیگرام کافاین وەربگرن ونابێت لەم بڕە زیاد بکات، واتە ئەو منداڵەی ٤٠ کیلۆگرامە نابێت بڕی ئەو کافایینەی وەریدەگرێت لە ١٢٠ میللیگرام زیاتر بێت لە رۆژێکدا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad