English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار لە نێوبران
تحسین خەفاجی
2022-04-04 [09:01 AM]

ZNA - هەولێر


تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی ئیرادەی پتەو یەكێک لە گرنگترین ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانه بۆ زامنکردنی ئاسایشی تەواوی عێراق و کێوماڵی رووبەرێکی فراوانی سێ پارێزگای نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار کراوە.

خەفاجی دەڵێت، ئەم هەڵمەتانە لە سەر بنەمای هەواڵگری ئەنجام دراون و لە دوو مانگی رابردووشدا نزیکەی ٦٠ چەکداری داعش کوژراون. ئەمەش بەڵگەیە بۆ وردیی و تۆکمەیی زانیارییە هەواڵگرییەکان.

هەفتەی رابردوو ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد و لە راگەیەندراوی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەدا هاتووە، ١٩ حەشارگە، شەش تونێل، شەش ئۆتۆمبیل و پێنج خانووی بۆمبڕێژکراوی داعش دۆزراونەتەوە، جیا لەمانەش دەستیانگرتووە بە سەر چەندین پارچە چەک و دەیان بۆمبی چێندراو و تەقەمەنی دیکە.





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad