ZNA – هەولێر هەواڵی پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی واقیعیی ئەمریکی کۆرێتنی کارداشیان و هونەرمەند تراڤیس بارکەر بڵاوبووەوە.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، ئەو دوو کەسایەتییە لە دوای ئامادەبوونیان لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی، لە لاس ڤێگەس ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە.
پێکهێنانی ژیانی هاوژینییان لە یەکێک لە کەنیسەکانی ئەو شارە بەڕێوەچوو و جگە لە وێنەگرێک و پاسەوانەکانیان کەسی دیکە لەو شوێنە بەدی نەدەکرا.
ئەو دوو کەسایەتییە لە 17 تشرینی یەکمی 2021 دەستگیرانداری خۆیان راگەیاند.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |