ZNA – هەولێر داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی The Batman لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 4 ئازاری ئەمساڵ سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی گەیشتووتە 710 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 349 ملیۆن دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 361 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەو داهاتە زۆرەی لە سینەماکانی جیهاندا، دەبێتە دووەم خاوەن پڕداهاتترین فیلم لە سەردەمی کۆرۆنادا کە لە یەکەم هەفتەدا بەدەستی هێنابێت.
فیلمەکە لە دەرهێنانی مات ریڤزە و هەریەک لە رۆبێرت پاتینسن، زۆی کراڤیتز، جیفری رایت و جۆن تۆرتۆرۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕین.
ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە |