ZNA - هەولێر لە دووەم شەوی یارییەکانی چونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەنێو خاکی ئینگلتەرا بباتەوە.
گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدرید، لە خولەکەکانی 21، 23 و46 یاریزان کەریم بنزیمە هاتریکی تۆماركرد و ئەرکی یانەکەی بۆ یاری داهاتوو ئاسان کرد.
تاکە گۆلەکەی یانەی بلۆزیش کای هاڤێرتز لە خولەکی 40 تۆمارکرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 12ی ئەم مانگەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆی ڕیاڵ مەدرید ئەنجام بدرێت.
ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە |