ZNA - هەولێر لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆلیگدا، یانەی فرانکفورتی ئەڵمانی میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە 1-1 لەنێو خاکی ئەڵمانیەکان کۆتایی هات.
هەردوو گۆڵی یاریەکەش لە نیوەی دووەمدا تۆمارکران، سەرەتا یانەی فرانکفورت لە خولەکی 48 لەڕێگەی یاریزان کناوف گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
دوای ئەو گۆڵە، بارسا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 66 فێران تۆرێس بەرامبەربوونی بۆ کەتەلۆنییەکان تۆمارکرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە پێنجشەممەی داهاتوو لە یاریگای کامپ نۆ بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |