English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یەکەمجار لە ئەمەریکاوه‌ چوار دەوڵەمەند گه‌شتی بۆشایی ده‌كه‌ن و پاره‌ی پلیته‌كه‌یان داوه‌
2022-04-09 [09:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی ناسا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX ) گەشتێکی تایبەتی بۆ چوار دەوڵەمەند بەرەو وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

گەشتەکە هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و نرخی هەر بلیتێک 55 ملیۆن دولاری ئەمریکییە.

سەرنیشینەکان کە لەلایەن کۆمپانیای تایبەتی ئاکسیۆم هەڵبژێردراون بریتین لە مایکڵ لوپێز ئەلێگریا کە پێشتر لە ئاژانسی ناسا وەک گەردوونناس کاریکردووە، لاری کۆڕنەڕ کە بازرگانێکی خانووبەرەیە، مارک پاسی کە بارزگانێکی کەنەدایە، وە هەروەها ئیتان ستیبێ کە بازرگان و فڕۆکەوانێکی ئیسڕائیلە.

بەرپرسانی ناسا دەڵێن هەنگاوەکە دەستپێکێکی گرنگە بۆ بەبازرگانیکردنی گەشتکردن بۆ بۆشایی و کۆکردنەوەی داهات بەمەبەستی فراوانکردنی کارەکانی.

بەڕێوبەری ناسا بیڵ نێڵسن سەبارەت بە گەشتەکە ڕایگەیاند، "کارکردنی ناسا لەگەڵ کەرتی تایبەت و لەڕێگەی بارهەڵگری بازرگانی و بەرنامەی دەستەی گەشتی ئاسمانی نیشتیمانەکەمانی بردە نێو ئەو چەرخە نوێیە لە گەشتی مرۆڤ بۆ بۆشایی—گەشتێک کە دەرەنجامەکانی بێسنورن."

بەشێک لە ڕەخنەگران گەشتەکە بە جیاوازی چینایەتی گرێدەدەن و دەڵێن هێمایە بۆ نادادپەروەری لە نێوان چینی دەوڵەمەن و هەژار لە سەر زەوی. بەڵام یەکێک لە سەرنیشینەکان، مایکڵ لوپێز ئەلێگریا ، ساڵی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Space.com ئەوەی ڕەتکردەوە کە گەشتەکە تەنها تایبەتی و بۆ کات بەسەربردن بێت.

مایکڵ لوپێز ئەلێگریا ڕایگەیاند، "ئەمە بەهیچ شێوەیەک گەشتوگوزار نییە. هەرچەندە زۆر پێیگوتراوە گەشتوگوزار بەڵام کارێکی ڕاستەقینەیە کە ئامادەکاری زۆری پێویستبووە و بۆ پشودان نییە."





ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad