English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم قەزایەدا 170 کەس به‌هۆی تەنگەنەفەسییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌
2022-04-09 [02:54 AM]

ZNA:هەولێر


به‌هۆی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، سه‌دان كه‌س گرفتی هه‌ناسه‌دانیان بۆ درووست بووه‌ و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌، له‌ قه‌زای ئاكرێش 170 كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌.

سەباح زوهێر، گوته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی خۆڵبارین درووستی كردووه‌، 170 كه‌س له‌ ته‌مه‌نی جیاجیا تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیان كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌، زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن، كه‌ پێشتر كێشه‌ی سینگ و ره‌بۆیان هه‌بووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌وشی هیچ تووشبوویه‌ك خراپ نه‌بووه‌، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و دوای چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

K24





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad