English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگرتن لە چوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخ لە بازاڕەکانی عێراق
2022-04-10 [08:33 AM]

ZNA - هەولێر


پسپۆڕێکی ئابووریی عێراقی رایدەگەیەنێت، رێگرتن لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان نرخی خواردەمەنی لە عێراق بەرز کردووەتەوە.

سەفوان قوسەی، پسپۆڕی ئابووریی عێراقی راگەیاند: عێراق پێویستی بە دانانی پلانی ستراتیژییە بۆ ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی پەیوەندیان بە ئاسایشی خۆراکییەوە هەیە.

سەفوان قوسەی بە پێویستی دەزانێ هەماهەنگی لە نێوان لایەنە حکوومی و ئەهلییەکان هەبێت بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و دەرەوە.

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە عێراقییە جەختی لەوە کردەوە، رێگرتنی لایەنی عێراقی لە چوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخ لە بازاڕەکانی عێراق.

basnews





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad