English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
2022-04-10 [08:59 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکان دەکات و لەم هەفتەیەدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 10/4/2022، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دەدرێت.

وەک لە خشتەکە هاتووە، رۆژی سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:.

وەزارەتی دارایی

وەزارەتی ناوخۆ

بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە

رۆژی چوارشەممە 12/4/2022، مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت:.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان

کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان

زیندانییە سیاسییەکان

رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

لە 7/4/2022، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە.

خشتەی دابەشکردنی مووچە

 





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad