English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت
2022-04-10 [09:15 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەست پێ‌ دەكات، لەم هەفتەیە مووچەی كۆمەڵێك شوێن دابەش دەكرێت.

 

ڕۆژی حەوتی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاو كردەوە، بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار.

 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، سبەی دووشەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 دەدرێت.

 

لە خشتەی ئەم هەفتەیە، رۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی داودەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامە دابەش دەكرێ‌.

 

هەروەها ڕۆژی چوارشەمیش مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دابەش دەكرێ‌، رۆژی پێنجشەم مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

 





ئەم هەواڵە 1132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad