English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت.
2022-04-10 [10:13 AM]

ZNA-هەولێر



وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەنون بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ بەردەستخستنی بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان تا سێیەم بەشە خۆراکی رەمەزان پێش جەژن دابەش بکات. 

حەنون گوتیشی: بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ ھاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی ھاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت. 

لەبارەی جۆر و کواڵێتی خواردنەکانیشەوە،ئەو ئاشکرای کرد، برنجی تایلەندی کە ھاوردە کراوە، دەرکەوتووە باشترین جۆری برنج بووە. 

دڵنیایشی دا لەوەی، تیمێکی ھونەری و چاودێری سەربە کۆمپانیای بارزگانی گشتی پشکنینی فیزیای و کیمیایی بۆ مادە خۆراکییەکان دەکەن پێش ئەوەی بگاتە بەندرەکانی باشور لە پاڕیزگای بەسرە.

 

 





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad