ZNA-هەولێر
سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرھێنان، رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە لە عێراق، پێویستیان بە ٤ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە.
سوھەی نەجار سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "لە ساڵی ٢٠٢١دەستەکەمان ١٣٠ مۆڵەتی وەبەرھێنانی بەخشیووە، زۆرێکیش لە پرۆژەکان دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە."
نەجار گوتیشی، "دەستەی وەبەرھێنان لە سەردەمی گەندەڵیدا پێکھاتووە و بەرھەڵستکارانی چاکسازیش لە ھەموو کەرت و بوارێکدا ھەن."
ئەو راشیگەیاند: "فشارێکی سیاسی زۆرمان لەسەرە بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون، بەغدای پایتەخت بە ھەڕەمەکی باڵەخانەی تیا دروست کراوە، پێویستمان بە ٣ بۆ ٤ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە."
ئاماژەی بەوەشدا، "بەھۆی پرۆژە وەھمیەکانەوە ملیۆنان دۆنم زەویمان لەدەست داوە."
ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە |