English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین کاتی وەرزشکردن کەیە لەکاتی رەمەزاندا
2022-04-10 [01:33 AM]

ZNA: هەولێر


‎بەگوێرەی ماڵپەڕی "webteb"، دەستبەرداربوونی وەرزش بۆ مانگێک چارەسەر نییە، چونکە راهێنان گرنگییەکی گەورەی لەسەر تەندروستیی دەرووندروستی مرۆڤ هەیە، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و ماسوولکەکان بەهێز دەکات، ئارامکەرەوەیە و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە. ‎کۆدەنگی ئەوە هەیە کە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لەنێوان بەربانگ و پارشێوە، دەتوانرێت کاتێکی دیاریکراو لە پێش پارشێو بۆ وەرزش کردن دیاری بکەیت تا وەرزشی تێدا ئەنجام بدەیت. ‎بەپێی ماڵپەڕی"webteb"ی تەندروستیی ئەوە دەخاتەڕوو، باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش سێ بۆ چوار کاتژمێر دوای بەربانگ کاتێکی گونجاوە، چونکە ئەوکاتە پرۆسەی هەرسکردنی خواردن بە ئاسوودەیی ئەنجامدراوە بێ هیچ کێشەیەک. ‎ماڵپەڕەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، دەتوانرێت هەندێک مەشق و راهێنانی جەستەیی ئەنجامبدرێت پێش بەربانگ، بەو مەرجەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەربانگ کۆتایی بێت ئەو مەشق و راهێنانە بهێنرێت، بۆ ئەوەی جەستە بەخێرایی ئەو شلەمەنییانە و خوێ و وزەی لەدەستی داوە قەرەبووی بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 7231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad