ZNA – هەولێر
هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بەهۆی نەخۆشییەوە، رۆژی پێنجشەممە 7 نیسانی 2022 ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو هونەرمەندە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی شەڵاوەی قەزای شەقڵاوە گیانی لەدەستدا.
ئە هونەرمەندە کوردە لە 1961 لە هەولێر لە دایکبووە، لە 1983 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ژیاونی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
کەژێم کچی ئەو هونەرمەندەیە کە گۆرانیبێژە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هەروەها برای هونەرمەند زیاد ئەسعەدە و لە بەرهەمە دیارەکانی "ئازیز" و "وەرە ئەی یار"ـن.
ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە |