ZNA – هەولێر لە دوای کۆبوونەوەی ئەکادیمیای ئۆسکار سەربارت بە ویل سمیس ئەکتەری ئەمریکی، بڕیاردرا رێگە بەو ئەکتەرە نەدرێت بۆ ماوەی دە ساڵ لە رێوڕەسمەکە ئامادە بێت.
ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە دێت کە ئەو ئەکتەرە لە 94مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەلاتەکانی ئۆسکاردا هێرشی کردە سەر پێشکێشکاری بەرنامەکە.
ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەما، رایگەیاندووە، ئەو ئەکتەرە نابێت لە هیچ رووداو بەرنامەیەک بەشداربێت کە ئەکادیمیاکەیان ئەنجامی دەدات.
ویل سمیس، ئەمساڵ براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بوو و لە بڕیارەکەدا ئاماە بۆ ئەوە نەکراوە کە دەکرێت بەربژێری ئۆسکار ببێت و بەدەستی بێنێت یاخود نا.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |