ZNA – هەولێر فیلمی سینەمایی Guardians Of The Galaxy Vol. 3 بەر لە بڵاوکردنەوەی لە سینەماکانی جیهاندا، توانی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2 ئایاری 2023 بڵاوبکرێتەوە و توانی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات لە بەرکارهێنانی زۆرترین ماکیاژ.
پێشتر فیلمی سینەمایی Dr Seuss خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بوو لە بەرکارهێنانی زۆرترین ماکیاژ کە لە 2000 بڵاوکرایەوە و جیم کێری رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت.
لە فیلمی Guardians Of The Galaxy Vol. 3 هەریەک لە کریس برات، دیڤ باوتیستا، زۆی سالدانا و کارین جیلان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێن.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |