ZNA - هەولێر لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 31هەمینی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی لیڤانتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یارییەكەشی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بباتەوە.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە هەریەکە لە ئۆبامیانگ، پێدری و دی یۆنگ لە خولەكەكانی 59 و 63 و 92 تۆماریانکرد،
گۆڵەکانی خاوەن یاریگاش خۆزێ مۆرالیس و میلیرۆ لە خولەكی 52 و 83 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و یاریێکی دواخراویشی هەیە.
ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە |