ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Sing لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22 کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 396 ملیۆن و 60 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 161 ملیۆن و 859 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 234 ملیۆن و 201 هەزار دۆلارە. لە 11 کانوونی یەکەم، بە بەشداری بەشێک لە ستافی فیلمەکە، نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سکارلێت جۆهانسن ئەکتەری سینەمایی، رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرەکانی فیلمەکە بە دەنگ دەگێڕێت. ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە باس لە ژمارەیک هاوڕێ دەکات کە هەوڵدەدەن ئەستێرەیەکی رۆک رازی بکەن بۆ ئەوەی لە نمایشێکدا بەشدار بێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad