English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران باڵیۆزی خۆی له‌ عێراق ده‌گۆڕێت
2022-04-11 [11:00 AM]

ZNA-هەولێر


سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، تاران باڵیۆزی خۆی لە عێراق دەگۆڕێت و لە شوێنی ئەو "حوسێن ئال سادق" وەک باڵیۆزی نوێ لە بەغدا دەستبەکاردەبێت. 

ئاژانسی ھەواڵی"ئێرنا"ی  ئێرانی  بڵاویکردەوە، ئێران بەنیازە حوسێن ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دەستنیشان بکات، کە دەبێتە جێگرەوەی ئیرەج مەسجدی، کە ماوەی ٥ ساڵە باڵیۆزی ئێرانە لە بەغدا. 

خەتیبزادە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی ئاماژەی بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی کرد، کە بڕیارە لە بەغدا دەستبەکاربێت، بەڵام وادەکەی ئاشکرا نەکردووە. 

ئیرەج مەسجدی، بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ ئەفسەری سوپای پاسداران بووە، یەکێکە لە ئەفسەرە باڵاکانی لە شەڕی عێراق و ئێران، دواتر بووەتە راوێژکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لە نیسانی ٢٠١٧ـەوە وەک باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەستبەکاربووە.





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad