|
ZNA: هەولێر ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی ، به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ڕه‌مه‌زان به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا ۰ گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست : ۱ ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین ؛ هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا ۰ ۲ ـــ بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم ۰ ۳ ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان ؛ که بریتی یه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن ۰ ٤ ــــ بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان ۰ ٥ ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی ئههری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ۰ ٦ ـــ ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات ۷ ـــ ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات ۰ ۸ ــــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا ۰ ۹ ـــ ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه ۰ ۱۰ ـــ یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰ ۱۱ ـــ یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات ۰ ۱۲ ــــ یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت د. کامه‌ران
ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە |