English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماندووبوون چۆن دەبێتە هۆی تووشبوون بە سەكتەی مێشك؟
2022-04-12 [08:33 AM]

هەولێر : ZNA


ماندووبوون بەشێكە لە ژیانی مرۆڤ، بەڵام لە بەرانبەردا حەسانەوە هەیە، هاوكات چۆن حەسانەوەی زۆر زیانبەخشە، شەكەتی و ماندووبوونی بەردەوامیش بە هەمان شێوە، پزیشكێكی رووسی ئاماژە دەكات كە ماندووبوونی بەردەوام و درێژخایەن، دەبێتە هۆی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن، ئەوەیش مەترسی تووشبوون بە دڵە نۆرە و سەكتەی مێشك زیاد دەكات. بەرزی پەستانی خوێن كێشە بۆ ئەندامەكانی ناوەوەی لەش دروست دەكات و لاوازیان دەكات د. یارۆسلاڤ ئەشیخمین، پزیشكی رووسی دەڵێت، حاڵەتەكانی ماندووبوون و شەكەتی بۆ چەند رۆژێك لەسەر یەكتر، بە نەرێنی كار دەكاتە سەر دڵ و لوولەكانی خوێن و كۆئەندامی دەمار و تەنانەت سیستمی بەرگری لەش، وا دەزانین كە تەنیا ماندووبوونی زۆر مەترسی بۆ سەر دڵ هەیە، بەڵام دەركەوتووە كە رارایی بەردەوام و درێژخایەنیش كاریگەری گەورەی خراپی هەیە. روونی كردەوە، بابەتەكە بە زیادبوونی پەستانی خوێنەوە دەست پێ دەكات، كە پێوەستە بە رارایی درێژخایەن، چونكە وەك مرۆڤ توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ ژیان لە دۆخێكی شەكەتی بەردەوام نییە، بەرزی پەستانی خوێن كێشە بۆ ئەندامەكانی ناوەوەی لەش دروست دەكات و لاوازیان دەكات، لەوانە شێوانی سووڕی خوێن و دروستبوونی مەترسی دڵە نۆرە و سەكتەی مێشك. ئەو پزیشكە دووپاتی دەكاتەوە كە بەرزیی پەستانی خوێن ئەگەر بەرەو نۆرەی دڵ و سەكتەیشت نەبات، ئەوە كاریگەری تری دەبێت، وەك شێوانی یادەوەری و كەمبوونەوەی توانای مێشك و كاریگەری لەسەر قووڵایی چاوەكان، بۆیە ئەوانەی شەكەت و ماندوون پێویستە چاودێری پەستانی خوێنیان بكەن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن.





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad