ZNA - هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوو یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا یانەی کە لە کاتژمێر 10ی شەو بەڕێوەدەچێت، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی چێڵسی دەکات،
لە یاری چۆندا یانەی شاهانە بە سەرکردایەتی بنزێما توانی یاریەکە بە سێ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە.
بۆیە ئەمشەو ئەرکی یانەی بلۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی زەحمەتە.
لە دووەم یاری و هەر لە هەمان کاتدا، یانەی بایرن میونشن لە یاری گەڕانەوە میوانداری ڤیاڕیاڵ دەکات،
لە یاری چوون یانەی بایرن شکستی هێنا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، تا ڕادەیێک ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بوو.
بۆیە ئەمشەو جگە لە بردنەوە بە ئەنجامێکی باش ئەو یانەیە هیچ بژاردەیێکی تری لەبەردەمدا نییە.
هەرچی ڤیاڕیاڵە، دەیەوێت هەموو پێشبینیەکان پێچەوانە بکاتەوە و لەسەر حسابی باڤاریەکان و لە نێو ئەلیانز ئەرینا خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.
بۆیە ئەمشەو بە هەموو هێز و توانایێکەوە، دەچێتە مەیدانی جەنگ و شەڕی مان و نەمان ئەنجام دەدات.
ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە |