English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێك: ماوەی شەش مانگە ھەڵبژاردن کراوە کەچی بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە
2022-04-12 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ھێشتنەوەی کوتلە سیاسییەکان لە فەزایەکی کراوەدا بەبێ لێکتێگەیشتن و دانوستان لەنێوانیاندا، بودجەی ئەمساڵی وڵات تێکدەشکێنێت. 

جەواد عەوێز پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ھێشتنەوەی کوتلە سیاسییەکان لە فەزایەکی کراوەدا بەبێ لێکتێگەیشتن و دانوستان لەنێوانیاندا، بودجەی ئەمساڵی وڵات تێکدەشکێنێت. 

عەوێز گوتیشی: کردنەوەی دەرگا داخراوەکانی نێوان فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان بودجەی ٢٠٢٢ ئاسایی دەکاتەوە، بەڵام مانەوەیان لەکەشێکی کراوەدا و بەبێ لێکتێگەیشتن دەبێتە ھۆکار بۆ تێکشکاندنی بودجە. 

ئەو روونیشی کردەوە، گەمارۆی سیاسی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە و وایکردوە نەتوانێت ئەرکەکانی خۆی راپەڕێنێت. 

ئەو پەرلەمانتارە ھۆشداریشی لە ناڕەزاییەکانی شەقامی عێراقیدا و گوتی، "رەنگە کاردانەوەیەکی بەرچاو لە شەقامەوە ببینین بەھۆی ئەو گەمارۆ سیاسیەی کە بوەتە ھۆی دواکەوتنی بودجەی ئەمساڵ". 

دەشڵێت، ماوەی شەش مانگە ھەڵبژاردن کراوە کەچی بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ھیچ ئاسۆیەکی رونیش لەوبارەیەوە دیار نییە".





ئەم هەواڵە 892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad