English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی ھەماھەنگیی مۆڵەتەکەی سەدریان ره‌ت كرده‌وه‌
2022-04-12 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چوارچێوەی ھەماھەنگیی رایگەیاند، ئەو وادەیە رەت دەکاتەوە کە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەد سەدر لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دیاری کردووە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی کە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت، له‌ هه‌ریه‌ك لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە پێکھاتووە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بەھیچ شێوەیەک ھەوڵمان و تاکڕەویی لەدەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەکانی دیکە نەداوە، بۆیە پابەندنابین بە ھیچ وادەیەکی دیاریکراو کە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دیاریبکرێت، چونکە ئەوا تەنھا چەقبەستووی سیاسی لێ دەکەوێتەوە".

لە راگەیەندراوێکدا جەختیش کراوەتە لەسەر ئەوەی کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، دوور لە تاکڕەویی و پەڕاوێزخستن، ھەروەھا پەرۆشی ئەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ھاوکار بێت بەتایبەتیش بۆ پێکھێنانی گەورەترین پێکھاتە ئەوەیش بەئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندی وڵات.

ئەمەیش لە کاتێکدایە لە یەکی ئەم مانگە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بەھۆی ئەوەی نەیتوانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنێت، دەرفەتی ٤٠ رۆژی دایە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی کە حکوومەت سازانی نیشتمانی بەبێ رەوتی سەدر پێکبھێنن.

ئەوەیش دوای ئەوە ھات، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە حەوتی شوباتی رابردوو، ھەروەھا ٢٦ و ٣٠ی مانگی ئاداری رابردوو، نەیتوانی سەرکۆماری نوێ ھەڵبژێرێت، ئەوەیش بەھۆی رێک نەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتیش ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان و چوارچێوەی ھەماھەنگی لەبارەی یەکلاییکردنی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ.

 

AA





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad