ZNA - هەولێر لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاریی گەڕانەوە یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی كرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە بەرامبەر بوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات، بەڵام ڤیاڕیاڵ گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە تایمی دووەم و لە خولەكی 52 رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی بایرن میونشن تۆماركرد، بەڵام دوو خولەک بەر لە فیکەی کۆتایی هەموو شتێک گۆڕاو و لە خولەكی 88 سامیۆل چوكویزی گۆڵی بەرامبەری بۆ یانی میوان تۆماركردەوە و یانەی بایرن میونشنی لە خولەکە کردە دەرەوە.
بەم ئەنجامەش بە سود وەرگرتن لە یاریی چون ڤیاڕیاڵ خۆی گەیاندە قۆناغی پێشكۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە |