English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Death on the Nile لە سینەماکاندا
2022-04-12 [03:12 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی درامایی  Death on the Nilلە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 11 شوباتی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 136 ملیۆن و 153 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 45 ملیۆن و 574 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 90 ملیۆن و 579 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمەی کۆمپانیای 20TH Century Studiosیە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و حەوت خولەکە.

بڕیارە ئەم بەرهەمە کۆتایی ئەم مانگە لە تەواوی سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت و بەم شێوەیەش داهاتی زیاتر دەبێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کینیس براناهە و باس گەنجێکی فێڵباز دەکات کە توانای ئەوەی هەیە بە زیرەک و لێهاتوویی خۆی فێڵ لە خەڵک دەکات.

 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad