ZNA – هەولێر
داهتی فیلمی سینەمایی The Lost City لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 66 ملیۆن و 691 هەزا دۆلارە .
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 59 ملیۆن و 691 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا حەوت ملیۆن دۆلارە.
لە فیلمەکەدا هەریەک لە ساندرا بۆلۆک، براد پێت و چانینگ تاتۆم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی ئادەم وارۆن نییە و چیرۆکەکەی باس خانمە نووسەرێکی بەرهەمە رۆمانسییەکان دەکات، کە لەلایەن کەسێکەوە دەڕفێندرێتو ناچار دەکرێت لەگەڵ نمایشکارێکی جلوبەرگ هاوکاری هەبێت.
ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە |