English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی نوێ Sonic the Hedgehog لە سینەماکاندا
2022-04-13 [05:56 AM]

ZNA – هەولێر


داهتی فیلمی نوێی سینەمایی  Sonic the Hedgehog لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیکان ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 71 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.



لە ماوەی رابردوودا یەکەم ترەیلەری ئەم بەرهەمە بڵاوکریەوەو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، بەرهەمهێنەرانی ترەیلەری دووەمیان بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بەرچاو دەکەون و جارێکی دیکە جیم کاری تێیدا دەرددکەوێت کە لە بەشی یەکەمدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.

لەم بەرهەمەدا بێن شوارتز، جێمس مارسدن، نیل ماکدۆنۆ، ئادەم بالی، تیکا سۆمبتەر و لیان لاپ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و جیف ڤاولەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

داهاتی بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە 319 ملیۆن دۆلار بوو، هەر ئەم داهاتە زۆرەش وایکرد بەرهەمهێنەرانی بیر لە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بکەنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad