هەولێر : ZNA
دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر پێست بەبێ بوونی هیچ هۆکارێکی دەرەکی دیاریکراو ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ ئەم نەخۆشییانە: یەکەم: نەخۆشی شەکرە، کە کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر سوڕی خوێن و ئەو پەڵانە دروست دەکات. دووەم: چوونە تەمەنەوە، بەهۆی لاوازبوونی خەپلەکانی خوێنەوە ڕوودەدەن. سێیەم: گرفتی هۆڕمۆنەکان، وەک کەمی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین یان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا یان خواردنی دەرمانی تایبەت بە ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکان. چوارەم: نەخۆشییەکانی خوێن، ڕوونبوونەوەی خوێن و شێرپەنجەی خوێن، ئەگەر ئاوسانی قاچ و دەست و خوێنبەربوونی لوت و پوکی بەدوادابوو بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە. پێنجەم: کەمی ماددە خۆراکیەکان، وەک کەمبوونەوەی ڤیتامین بی ١٢ و کەی و کۆلاجین و کەمی ئاسن. شەشەم: کاریگەرییە لاوەکییەکانی هەندێک دەرمان، وەک دەرمانی دژە خەمۆکی و ئازارشکێنەکان و دەرمانی ئاسن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad