|
ZNA : هەولێر جەرجیر یەکێکە لەو سەوزانەى چەندان سوودى گرنگى هەیە، هەربۆیە بۆ تەندروستى لەش و دەرونى تاک پێویستە. جەرجیر لە ناو خەڵکیدا بەوە ناسراوە کە یارمەتى مرۆڤەکان دەدات کێش کەمبکەن، بەڵام جگە لەمە چەندان سوودى گرنگى تریشى هەیە کە پێویستە بیانزانن. - خواردنى جەرجیر دەبێتە هۆى بەهێزبوونى سیستەمى بەرگرى و دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکان. - کار دەکاتە سەر بارى دەروونى و واى لێدەکات دڵخۆشترببێت، چونکە هۆڕمۆنى سیرۆتۆنین دەردەکات کە بە هۆڕمۆنى دڵخۆشى ناسراوە. - بەسوودە بۆ تەندرووستى سیستەمى دەمار و مێشک. - کار دەکاتە سەر سووتاندنى چەورى و دەبێتە هۆى کەمکردنى کێش. - دەتپارێزێت لە تووشبوون بە وەرەم و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات. - دەتپارێزێت لە قورحەى گەدە. - لەش بەهێز دەکات و دووریدەخاتەوە لە ئێسکە نەرمە و کەمخوێنى. - دژى هەستیارى پێستە، چونکە ماددەى فیلاگرینى تێدایە کە نەمانى ئەم ماددەیە لە لەشدا دەبێتە هۆى وشکبوونەوەى پێست و سووربوونەوەى. جەجیر یەکێکە لەو ڕووەکانەى لە کۆمەڵەى سەوزەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە هەر ١٠٠ گرامێک لە جەرجیر ٢٣٧٣ یەکەى تێدایە، %٧٩ ى پێویستى ڕۆژانەى مرۆڤ لە ڤیامین A دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەى ڤیتامی K تێدایە. هەروەها دەوڵەمەندە بە کلۆرۆفیل و یەکەکانى فیتۆ و ڤیتامین C ، جگە لە ٨ جۆر ئاسن کە بریتین لە ئاسن و زینک و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و منگەنیز و فۆسفۆر و سیلینیۆم و کالسۆم...
ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە |