ZNA-هەولێر شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهیی عێراق رای گه‌یاندووه، هێزێكی هاوبه‌ش له ئاژانسی هه‌واڵگری و پۆلیسی فێدراڵی، تیرۆریستێكی گه‌وره‌یان به‌ناوی "ئه‌بو جیهاد" گرتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی نیسان پێگەی "شەفەق نیوز " بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهیی عێراق، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه دوێنێ هێزێكی هاوبه‌شی ئاژانسی هه‌واڵگری و پۆلیسی فیدراڵی، له ئۆپراسیۆنێكدا توانیا "ئه‌بو جیهاد" بگرن كه تیرۆریستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربه كه‌تیبه‌ی "ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجیر"ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووه.
شانه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كه به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر كه گرتنی داواكراوانه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و تیرۆریسته‌ی له باشووری به‌غدا گرتووه.
شانه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و كه‌تیبه تیرۆریستییه‌ی به‌ناوی "كه‌تیبه ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجیر"ـه، چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی له ته‌قینه‌وه و كوشتن و رفاندن ئه‌نجام داوه، ئه‌بو جیهادیش له بۆسه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌یدییه له باشووری به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراقدا گیراوه.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |