ZNA - هەولێر لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد.
یاری چوون کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرابوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهاتبو.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات، گۆڵەکەش ماسۆن ماونت لە خولەکی 15 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 51 و 75 ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و تیمۆ ڤێرنەر دوو گۆڵی تریان بۆ چێڵسی کرد بەڵام لە خولەکی 80 رۆدریگۆ گۆڵێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد و دوو تایمی یاسایی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات و چوە تایمی زیادکراو.
لە خولەکی 96ی تایمی زیادکراودا کەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ کرد و یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و چاوەڕێی یەکێک لە یانەکانی مانچستەر سیتی و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، چێڵسیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |