ZNA - ههولێر شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لەچوارچێوەی زنجیرەیەک هەڵمەتی ئەمنی پۆلیسی فیدڕاڵی، بهپێی ماددەی چواری تیرۆر، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگیری دروست لە ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵیەکان لە وەزارەتی ناوخۆ توانرا تیرۆرست "ئەبو جیهاد" کە یەکێک بوو لە چەکدارانی داعش لەو گروپی بهناو (ئەبو هەمزە مهاجر لە ویلایەتی فورات)ی داعش، لەناوچەی سەیدییەی باشووری بەغدادی پایتەختی عێراق دەستگیر بکرێت.
روونیشی کردوەتەوە، ئەم تیرۆرستە لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبارەوە داواکراوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جەختیشی کردوەتەوە، بۆ تەواوکردنی رێکارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە |