English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی "کیندەر" قەدەغە دەکات
2022-04-13 [02:56 AM]

ZNA-ھەولێر




وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا ئاشکرای کرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتیی ھاووڵاتیان، بەرھەمەکانی نەستەلەی کیندەر، کە لە وڵاتی بەلجیکاوە درووست دەکرێت، قەدەغە کرا.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ھاتووە: بەرھەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L٠٠٤L٠٣ وە L٠٠٥L٠٣-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرھەم ھێنرابوو، دەنگۆی پیسبوونی بڵاوبووەتەوە، بۆیە بڕیار دراوە ھەموو بەرھەمەکانی کیندەر بۆ وڵاتی بەرھەمھێنەر بگەڕێندرێنەوە.

بە گوێرەی نووسراوەکە، کە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی واژۆی لەسەر کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو ھەرێمی کوردستان لە خاڵە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان قەدەغە دەکرێت، تا ئەو بابەتە لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان یەکلا دەکرێتەوە.

روونیشکراوەتەوە، پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لە رێگەی تیمەکانی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی بڕیارەکە.





ئەم هەواڵە 2299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad