English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی خورما بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەو سوودانەی هەیە
2022-04-13 [05:35 AM]

هەولێر : ZNA


خورما بڕێکی زۆر سوودی تەندروستیمان پێدەبەخشیت و زۆر گرنگ کە بیخۆین، تەنیا یەک هەفتە لەسەر یەک خورما بخۆ پاشان جەستە سوپاست دەکات. ،بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئەگەر هەموو ڕۆژێک خورما بخورێت بۆ هەفتەیەک ئەوا ئەمانە روودەدات: پەرە بە تەندروستی ئیسکەکان دەدات: بەپێی جولی گاردن رۆبنسۆن، دکتۆرای هەیە لە زانکۆی داکۆتا دەڵیت خورما کانزاکانی وەک ( فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنیسیۆم) یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدەن و دژی نەخۆشییەکانی وەک قڵیشبوونی ئێسک دەجەنگن. پەرە بە کرداری هەرس دەدات: خورما بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە، دژی قەبزبوون دەجەنگێت و جولەی ئاسایی ریخۆڵە رادەگرێت. دژی راڕایی و خەمۆکییە: خورما ڤیتامین B6 تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات لە دروستکردنی سیرۆرۆنین و نۆرپینیپفرین، کە پەرە بە تەندروستی مێشک دەدەن. سیرۆتینین باری دەروونی باش دەکات، نۆریپینیفرین لەگەڵ راڕایدا دەجەنگێت، دەرکەوتووە کەمی رێژەی B6 پەیوەندی بە خەمۆکیەوە هەیە. وزەی زۆرتر دەداتێ: خورما بری ریشاڵی ، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ڤیتامین و دژە ئۆکسانی زۆری تێدایە کە ئەمەش ژەمێکی زۆر تەواوە وزەی چاکی تێدایە . دڵ لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت: توێژینەوەیەک ئەوە دەخاتەڕوو خورما رێژەی triglyceride کەمدەکاتەوە، کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ. مەترسیەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن کەم دەکاتەوە: خورما سیستەمی هەرسمان دەپارێزێت و ریخۆڵەکانمان لە بەکتریای زیانبەخش دەوور دەخاتەوە، بەمەش لە مەترسی بڵاوبوونەوەی بە قۆڵۆن دوور بکەوێتەوە یارمەتی لەدەستدانی کێش دەدات: خورما بەهۆی ریشاڵیەکانەوە دەتوانن کێش کەم بکەنەوە ئەم ڕیشاڵیانە وا دەکات هەست بە تێربوون بکەی بۆ ماوەیەکی زۆر و رێژەی بەرزبوونەوەی گلوکۆن رادەگرێت





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad