ZNA - هەولێر لە میانەی یارییەكانی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی پێشكۆتایی یانەی لیڤەرپوول لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بێنفیكای كرد.
لە ئەنجامدا یارییەكەشیان بە ئەنجامی 3-3 گۆڵ كۆتایی هات.
گۆڵەكانی لیڤەر هەریەکە لە ئیبراهیم كۆناتی و رۆبێرتۆ فێرمینۆ دو گۆڵ لە خولەکەکانی 21، 55، 65 تۆماریانکرد.
گۆڵەكانی بێنفیكاش یاریزانان رامۆس و نونیز و یاریمتشوك تۆماریان كرد.
بەڵام بە سود وەرگرتن لە یاری یرابردو لیڤەرپوول بۆ قۆناغی داهاتو سەركەوت و لە پێشكۆتایی پاڵەوانێتیەكەش بەرانبەر ڤیاڕیاڵ یاریی دەكەن.
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |