English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی خەیار لە پارشێودا
2022-04-14 [10:24 AM]

هەولێر : ZNA


‎پسپۆڕێکی خۆراک سوودەکانی خواردنی خەیاری لە ‎ پارشێودا ئاشکراکردووە، کە دیارترینیان ئەوەیە یارمەتی تینوێتی دەدات. ‎ماڵپەڕی "نەبز" لە زاری پسپۆڕێکی خۆراکەوە بەناوی "سەوسەن غەزال"، سوودەکانی خواردنی خەیاری لە پارشێودا ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن: ‎١. خەیار دەوڵەمەندە بە ئاو، بەمەش تینوێتی لە رۆژدا کەم دەکاتەوە. ‎٢. دڵ و مێشک لەکاتی خەودا لە جەڵتە دەپارێزێت. ‎٣.یارمەتی دەرکردنی ژەهرەکانی جەستە دەدات. ‎٤. میزکردن ئاسان دەکات و تەندروستی گورچیلە رێکدەخات. ‎٥. بۆنی ناخۆش و بەکتریای ناودەم ناهێڵێت و بۆنی خۆشدەکات. ‎٦.رێژەی شەکری خوێن رێکدەخات، پەنکریاس کۆنترۆڵ دەکات لە دەردانی ئەنسۆلین. ‎٧. بەرگری لە زۆربەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان دەکات بەتایبەت (شێرپەنجەی سییەکان و قۆڵۆن) بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسان لە پێکهاتەیدا. ‎٨. ڤیتامین و مادەی کانزایی تێدایە. ‎٩.رێگری لەو ترشانە دەکات کە بەهۆی گۆشت و قاوەوە دروست دەبن لە گەدەدا. ‎١٠. جوگمەکان لە هەوکردن دەپارێزێت. ‎١١.کێشەکانی هەرس چارەسەر دەکات. ‎١٢.خواردنێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە برێکی زۆر ئاوی تێدایە و کالۆری کەمە. ‎١٣.زۆر باشە بۆ شێدار هێشتنەوەی پێست. ‎١٤. پێکهاتەکانی خەیار یارمەتی خەوێکی باش دەدەن و لە سەرئێشە دوورت دەخەنەوە بەهۆی بوونی ڤیتامین B.





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad