English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎ئەم خواردنانە هەرگیز نابێت گەرم بکرێنەوە
2022-04-14 [04:23 AM]

هەولێر : ZNA


‎١_ گۆشتی مریشك : بە گەرم کردنەوەی ئەو پڕۆتینەی کە تێیدایە ئەگۆڕێ بۆ مادەیەک کە هۆکارە بۆ ژەهراویبوون و زیانی تەندرووستی هەیە. ‎٢ _ برنج !! : برنج دوای کوڵانی کاتێک سارد ئەبێتەوە جۆرە بەکتریایەک دروست ئەکا . گەشەکردنی سپۆری ئەم بەکتریایە و خواردنی دوای گەرم کردنەوە زیان بە جەستە ئەگەیەنێ و ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوون . ‎٣_ زەیت: هەموو جۆرەکانی بەتایبەت ئەم زەیتەی کە زۆر بەکاردێت لە ماڵەکان ( زەیتی گڵۆبەڕۆژە) , کاتێ یەکەم جار بەکار یەت نابێ زۆر زۆر گەرم بکرێت ،وە هەرگیز بۆ دووەم جار بەکاریمەهێنەوە چونکە هۆکارێکە بۆ توشبوون بۆ نەخۆشی ژێرپەنجە!!!! ‎4 _ پەتاتە: دوای ئامادەکردنی بۆ جارێک دووبارە گەرمی مەکەوە چون ئەمیش جۆرە بەکتریایەک دروست ئەکا هۆیە بۆ ژەهراوی بوون و سودی تەندرووستی لە خواردنی وەرناگرن . ‎٥_ شیر: هەوڵبەن خۆتان بە دوور بگرن لە گەرم کردنەوەی شیر .دایکان ئەچن شیری مناڵ بە گیراوەیی هەڵ ئەگرن کەی داوای کرد تۆزێ گەرمی ئەکەن و ئەیدەن بە مناڵەکە ئەمە هەڵەیە زیانی تەندرووستی بە مناڵەکەت ئەگەیەنێت ! ‎٦_ سپێناخ : بە گەرم کردنەوەی سپناخ مادەی (nitrate) نایتریت ئەگۆڕێ بۆ مادەیی( nitrausamine)نایترەس ئەماین کە هۆکارە بۆ نەخۆشی ژێرپەنجە!!! ‎٧_ هێلکە: لەجارێک زیاتر بەهیچ جۆرێ نابێ دابنرێ و گەرم بکرێتەوە، چونکە پرۆتینەکانی ئەگۆڕێت و ژەهراوی بوون ڕووئەیا ! ‎8_ شێلم !!!! : ئەو شێلمەی کە بەیانی تا ئێوارە گەرمئەکرێتەوە زەرەری زۆری هەیە بەهۆی دروست بوونی مادەی (نایترەس ئەماین )کە هۆکارە بۆ ژێرپەنجە !





ئەم هەواڵە 2113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad