English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد حەلبووسی: تاوانی ئەنفال‌کردنی خەڵکی کوردستان لە رووی دادگاوە هەروا زیندووە
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2022-04-14 [08:01 AM]

ZNA - هەولێر


محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت دوای تێپەڕینی ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا، تا ئێستاش دۆسیەی ئەم تاوانه‌ له‌ڕووی دادگاوه‌ به‌ زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە توییتێکدا بۆ ساڵیادی ئه‌نفالكراوانی كورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسەوە نووسیویه‌تی: "٣٤ ساڵ تێپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ له‌ڕووی دادگاوه‌ هه‌ر به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌". حەلبووسی لە دێرێژەی ئەم توییتەدا دڵێت "ئه‌و تاوانه‌ بووه‌ته‌ شایەتێک له‌سه‌ر سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكاریی دژ به‌ گه‌لی به‌ڕێزی كوردی ئێمه‌". سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆتاییدا دەڵێت : "له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ یادی تاوانی دڕندانه‌ و ئازاربه‌خشی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و حه‌تمیه‌تی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه‌، یه‌كسانیپارێز و دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئەوەی له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی، ئاسایش و سه‌قامگیری تێیدا ره‌نگ بداته‌وه‌".



ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad