ZNA - هه‌ولێر
شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای بابل 11 کەس گیانیان لەدەستداوە كه سه‌رجه‌میان مامۆستای یه‌ك قوتابخانه‌ن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هاتووچۆی عێراق وتی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ژمارە کەربەلا لە جۆری تاکسی و ئۆتۆمبێلێکەکەی دیکەش ژمارە هەولێر بووە.
ئه‌مڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پارێزگای بابل و لەڕێگەی نێوان بەغدا - حللە لە ناوچەی تونس دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداوە و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاماژە بەوە دەدات کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ژمارە 6525 کەربەلا لە جۆری تاکسی هۆندانی ستارکس و ئۆتۆمبێلێکەکەی دیکەش ژمارە 519474 هەولێر لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر بووە.
وەک لە راگەیێنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق هاتووە "رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕین و بێئاگایی 100٪ی لاندکرۆزەرەکە روویداوە."
سه‌ندیكای مامۆستایان لقی بابل، سه‌ره‌خۆشی سه‌ندیكاكه‌ی بۆ له‌ده‌ستدانی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ئیسرای سه‌ره‌تایی له قه‌زای كۆسا (جبله) راگه‌یاند، له راگه‌یه‌نراوێكدا وتی، به رووداوێكی هاتوچۆی دڵته‌زێن ئه‌م مامۆستایانه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له شاری كه‌ربه‌لا گیانیان له‌ده‌ستدا.



ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە |