ZNA- هەولێر
لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین لەدرەنگانی شەوی رابردوو، هێرشکرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
رۆژی شەممە 16 - 4 -2022، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە ناوچەی عێس لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی سەلاحەدین هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی 6ـی لیوای 22ـی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی بەناوەکانی "حوسێن عەبدوڵڵا سەفرانی و حەسەن هادی زیادی" کوژراون.
لە سێ مانگى یەكەمی ئەمساڵدا داعش 33 هێرش و کردەوەى جۆراوجۆرى لە سنوورى ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە، لە هەشت رۆژى یەکەمى مانگى نیسانیشدا 20 هێرشی لە سەرانسەرى عێراق ئەنجامداوە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |