ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 32ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری نوريچ سیتی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان بە سەرکردایەتی کریستیانۆ توانیان یاریەکە 3 بە 2 ببەنەوە.
گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی هاتریک تۆمار بکات لە خولەکی 7، 32 و 76 گۆڵەکانی تۆماركرد.
دوو گۆڵەکەی نۆریچ هەریەکە لە تیمۆ پۆکل و کیران دۆل تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دایە و نوريچ سیتیش لە دوا پلەی ڕیزبەندیە.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |